دوای ئه‌وه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌فغانستان به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات‌و هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵیبان بۆ به حه‌رام دانان‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان پێشی به ده‌نگده‌ران نه‌گرت، له چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته په‌نجه‌ی ره‌نگاویی ده‌نگدارانیان بڕیوه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئه‌فغانستان به پێی پێوه‌ره‌کانی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته که‌وتبووه خولی دووه‌م‌و وه‌ک خولی پێشوو تاڵیبان به حه‌رامی زانی‌و داوای له هاوڵاتییان کردبوو بایکۆتی بکه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵکی سه‌روو 18ساڵ له‌و وڵاته به‌شداریی پرۆسه‌که‌یان کرد.
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان له چه‌ند ناوچه‌دا هێرشی ناسه‌رکه‌وتووی بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ئه‌نجامدا، به مه‌به‌ستی تۆڵه کردنه‌وه له‌و که‌سانه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان کردووه ئه‌و گروپه په‌نجه‌ی ره‌نگاویی 11ده‌نگده‌ریی ئه‌فغانییان له پارێزگای ‘هه‌رات’ بڕیوه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستان به پێچه‌وانه‌ی خولی یه‌که‌م که له درێژه‌ی هێرشه‌کانی تاڵیباندا 60که‌س گیانیان له ده‌ست دابوو به سه‌دان که‌سیش بریندار کرابوون، توانییان ئاسایشێکی باش بۆ پرۆسه‌که دابین بکه‌ن.
هاوکات ماڵپه‌ڕی ‘٨ صبح’ ی ئه‌فغانستان بڵاوی کردووه‌ته‌وه له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئه‌و وڵاته دژ به پێگه‌کانی تاڵیبان له شه‌مه‌ی رابردوودا 72 ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه کوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاوی کردووه‌ته‌وه عه‌مه‌لیاتی هێزه‌کانی ئه‌فغانستان له پارێزگاکانی جوزه‌جان، لۆگه‌ر، هلمه‌ند، مه‌یدان وه‌رک‌و نورستان ئه‌نجام دراوه‌و جگه له‌و ژماره کوژراوه، توانراوه 10 که‌سیشیان به دیل بگیرێت.
کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانستان وێڕای مه‌حکوم کردنی بڕینی په‌نجه‌ی ده‌نگده‌ران، رایگه‌یاندووه سوور ئه‌بن له سه‌ر درێژه‌دان به پرۆسه‌ی دێمۆکراسی له‌و وڵاته‌و له درێژه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنیشدا، 500 هێرشی تاڵیبان بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان پوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
وێنه‌کان: ده‌نگده‌رانی ئه‌فغان له چه‌ند ناوچه‌ی جیاجیای ئه‌و وڵاته.