پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

مەسەلەی ژن لە چوارچێوەی یاساكانی پیاوسالاریدا… ئارێز موحەمەدی

ئارێز موحەمەدی

ئازادیی هەر كۆمەڵگایەك بەستراوەتەوە بۆ ئازادی ژن‌و چۆنیەتی بەشداریكردنی ئەوان لە كۆمەڵگە. گومانێك لەوەدا نیە كە هەر كۆمەڵگایەك كە لەسەر دین‌و سوننەت‌و كولتوورە دژە ژنەكان دامەزراوە، مەسەلەی ژن تا ئاستێكی بەرچاو پێش ناكەوێت‌و هەر ئەمەشە كە هەر رۆژە شاهیدی كوشتنی ژنان یان دەستدرێژی كردنە سەریانین.!

ئەگەر لێرەدا تەنیا جەخت لەسەر ژنانی كورد لە كۆمەڵگای كوردەواریدا بكەمەوە، دەبینین مەسەلەی ژن بەو جۆرەی كە پێویستە هەوڵ بۆ چارەسەركردنی نەدراوە.! كۆمەڵگایەك كە زۆربەی یاسا‌و رێساكانی دژ بە ژنە، زۆر روون‌و ئاشكرایە كە مەسەلەی ژن بە چارەسەر نەكراوەیی دەمێنێتەوە. توندوتیژیی دژ بە ژنان خاوەن پێشینەی مێژویی‌و كلتوورییە‌و سەرهەڵدانی لە قۆناغ بە قۆناغ‌و لە كۆمەڵگا جیاوازەكاندا دیارە.
هەرچەند لە سەرەتادا توندوتیژیە بنەماڵەییەكان زۆر بەرچاو بوو بەڵام دواتر ‌و بە هۆی چالاكی چەندین رێكخراوو گروپی جیاواز، دەركەوت كە توندوتیژیی بەرانبەر ژنان تەنیا لەنێو بنەماڵەدا نیە‌و بەڵكوو لە نێو كۆمەڵگا‌و دامەزراوە‌و رێكخراوەكانیشدا، بوونی هەیە.! توندوتیژی كردن بەرانبەر ژنان سنوور ناناسێت‌و تەنیا لە كۆمەڵگا دواكەوتووەكانیشدا نیە، بەڵكوو لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە ژننان تا رادەیەك روبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی‌و جینسی‌و دەروونی دەبنەوە.

لە كۆمەڵگای كوردەواریدا توندوتیژیی دژ بە ژنان هەر لە سەرەتای منداڵی‌و لە نێو بنەماڵەو خوێندنگەدا دەست پێدەكات.!
بە جەختكردنەوە لەسەر پایەندبوون بە رەسم‌و داب‌و نەریتە كۆنەكان، فێریان دەكەن كە لە (پیلە)ی خۆیان نەیەنە خوارەوە. بە كورتی: خەونی بوون بە پەپوولە تەنیا خەیاڵێكەو بەس.!
هۆكاری سەرەكی توندوتیژی نواندن بەرانبەر ژنان دەتوانین لە هەڵاواردنە جینسیەكان بدۆزینەوە كە رێگرە لەبەردەم یەكسانی ژن‌و پیاو لە هەموو ئاستێكی ژیاندا. توندوتیژی هەم لە هەڵاواردندا ریشە‌و بنەمای هەیە‌و هەمیش پەرەی پێدەدات.!

ئێستاكە بە داخەوە لە كۆمەڵگای كوردیدا دەنگی ناڕەزایەتی ژنان بەرانبەر بەو ستەمەی لێیان دەكرێت، نابیسرێت‌و هەمیشە لە هەواڵەكان لە ماڵپەڕو لاپەڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەبینین كە ژنان رووبەڕووی كوشتن، ئەتك كردن یان خۆسووتاندن بوونەتەوە‌و لە بەرانبەر بیستنی وەها هەواڵێكیشدا پیاوان هیچ هەڵوێستێكی كاریگەر لە خۆیان نیشان نادەن‌و ژن هەمیشە مەحكوومە.!

هەموو چاوەڕوانی كۆمەڵگا لە ژن ئەوەیە كە لە چوارچێوەی ماڵدا خەریكی كاركردن بێت‌و ژنی جێی پەسەند ئەو ژنەیە كە هەمیشە ملكەچی بڕیارەكان دەبێت.! كەواتە دەبێ كلتووری ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە هەر جۆرە توندوتیژیەك دژ بە ژنان لە كۆمەڵگادا، بخرێتە نێو كتێبەكانی خوێندن‌و لە پرۆسەی خوێندندا رەچاو بكرێت، تا هەموو كەسێكی توندوتیژی لێكراو بە تایبەت ژنان، بە بێ هیچ ترسێك دەنگ هەڵبڕن‌و بوەستنەوە بەرانبەر بەم هەڵسووكەوتە نا ئینسانیە.!

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.