هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هێزی ‘RR’ نرخی چه‌کی دابه‌زاند

هێزی ‘RR’ ئه‌و ناوه‌یه که دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسه‌ین له به‌هاری 2003، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر کاروانی ‘راوڕوت’ی دانابوو: ئه‌و کاروانه بێکۆتاییه‌ی هه‌ڵیانئه‌کوتایه سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازی‌و ئیدارییه‌کانی رژیم‌و زۆربه‌یان به تاڵان برد.

ماڵپه‌ڕی که‌رکوک ناو ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی له دوای راکردنی هێزی سه‌ربازیی عێراق له ناوچه‌کانی خوارووی ئه‌و پارێزگایه بڵاو کردووه‌ته‌وه که راوڕوتی ناوه‌نده سه‌ربازی‌و ئیدارییه‌کانی پێشوو نیشان ئه‌ده‌ن.

له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان داوای کردبوو که پێش به هه‌رچه‌شنه داگیرکردنێکی که‌لوپه‌له سه‌ربازییه به‌جێماوه‌کان له‌ ناوچه گه‌ڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگیرێت‌و هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان ره‌وانه‌ی هێزه‌کانی 70و 80 بکرێن له هه‌ولێرو سلێمانی.

ده‌وترێت دوای که‌وتنه رێی هێزی ‘RR’ نرخی چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له باشووری کوردستان‌و عێراق دابه‌زیوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.