دانا لەنجابادی خوێندكارو چالاكی مەدەنی كورد خەڵكی شاری مەریوان بە 2 ساڵو 8 مانگ زیندان مەحكوومكرا.
ناوبراو كە یەكێك لە چالاكانی بواری ژینگەو خوێندكاری زانكۆی پەیام نووری مەریوان لە رشتەی كیشاوەرزیدا بوو، بە تۆمەتێكی بێ بنەما لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوان ئەم حوكمە نامرۆڤانەی بەسەردا سەپا.
دانا لەنجابادی ماوەی 10 رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ژێر لێپرسینەوەی توندی هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیدا بووە كە هاوكات چەندین جار لە لایەن دەزگای ئەمنیەتیەوە دەسبەسەركرابوو.
هاوكات لەگەڵ دانا لەنجابادی 5 كەسی دیكەش دەسبەسەركرابوون كە پاش چەند كاتژمێرێك لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد كران.