دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

فەرمانداری شنۆ هەڕەشە لە خێڵە كۆچەرەكانی ئەو ناوچە دەكات

ساڵانە لە كاتی جێبەجێ بوونی وەرزەكانی ساڵ، لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خێڵە كۆچەرەكان شوێنی خۆیان دەگۆڕن‌و بەرەو ناوچەكانی دیكە بۆ حەوانە‌و ژیان دەڕۆن.

بەڵام ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو هەندێك لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەوانە عەباسی دادستانی گشتی‌و ئینقلابی ئەو شارە هەڕەشەیان لە خێڵە كۆچەرەكان كردووە كە بۆیان نیە لە ناوچە سنووریەكاندا جێگیر بن.

لە درێژەی كۆبوونەوەكە فەرمانداری شاری شنۆ ئاماژەی بەوەدا، سپای پاسداران‌و هێزە ئینتزامیەكان كۆنتڕۆڵی سنوورەكانیان لە ئەستۆیە‌و ئەگەر خێڵە كۆچەرەكان بیانەوێ بەرەو ئەو شوێنانە بڕۆن بەرەوڕووی كێشە‌و گرفت دەبنەوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە خێڵە كۆچەرەكان هەم بە پێی سرووشتی ژیانی خۆیان‌و هەم بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتیان پێویستە بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن كە بۆ مانەوەیان شیاوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی بۆ هەرچی زیاتر ئەمنیەتی کردنەوەی ناوچە سنووریەکانی کوردستان بیانووگەلی جۆراوجۆر دەهێنێتەوەو بە شێوەگەلی جیاواز گوشار دەخاتە سەر خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.