یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

مالکی ده‌چێته تاران

بڕیاره به‌یانی شه‌مه رێکه‌وتی 3جۆزه‌ردانی 1393هه‌تاوی نوری مالکی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقه به سه‌ردانێک بگاته تاران‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی باس له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بکات.

سایتی خه‌ندان له زاری رۆژنامه‌ی‌ ‘حه‌یات’ چاپی له‌نده‌ن بڵاوی کردووه‌ته‌وه نوری مالکی له سه‌ردانی به‌یانیدا بۆ تاران کاندیده‌کانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌ناسێنێت‌ که‌ یه‌کێکیان حسێن شه‌هرستانی‌و ئه‌وی‌ تریشهادی‌ عامری‌ یه.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، نوری‌ مالیکی له‌م سه‌ردانه‌یدا چاوی‌ ده‌که‌وێت به‌ هه‌ریه‌که له خامنه‌یی‌و رۆحانی‌. هه‌روه‌ها بڕیار وایه وێڕای به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی قۆناغی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان تاوتوێ بکات، هه‌روه‌ها گفتوگۆکانی‌ کوتله‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی‌ حکومه‌ت ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی به‌سه‌رۆکایه‌تی‌ ‘عه‌ممار حه‌کیم’ و ره‌وتی‌ سه‌در، به‌سه‌رۆکایه‌تی‌ ‘موقته‌دا سه‌در’ رایان گه‌یاند پشتگریی مالکی ناکه‌ن بۆ کاندیدبوونه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران.

به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی، نوری مالکی‌ش ئه‌وه‌ی قبوڵکردووه‌ که بۆ جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کاندید نه‌کاته‌وه‌و سه‌رچاوه‌کانیش به‌دووریان نه‌زانیوه‌ هۆکاری ئه‌وه بێت که ئێران پلانێکی نوێی بۆ عێراق هه‌یه‌ که به نوری مالکی جێبه‌جێ ناکرێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ داهاتوو، ناوی‌ هه‌ریه‌ک له‌ حسێن شه‌هرستانی‌، جێگری‌ سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروباری‌ وزه‌ و هادی‌ عامری‌، وه‌زیری گوساتنه‌وه‌ و سه‌رۆکی‌ رێکخراوی‌ به‌در، له‌گه‌ڵ حه‌نان فه‌تلاوی‌، سه‌رکرده‌ له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، دێت.

هاوکات، به‌پێی زانیارییه‌کانی‌ رۆژنامه‌که‌، واشنتن ناڕه‌زایی خۆی‌ له‌سه‌ر کاندیدکردنی‌ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌، سه‌رۆکی‌ کۆنگره‌ی‌ نشتیمانی‌، که‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئیئتیلافی مواتن خۆی‌ کاندیدکرد بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و توانی‌ ده‌نگی‌ پێویست به‌ده‌ست بهێنێت، کشاندووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی حه‌یات هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه :” ئامریکا له پێکهێنانی‌ حکومه‌تی‌ داهاتووی‌ عیراقدا هیچ رایه‌کی تایبه‌تی نییه‌و ده‌ستێوه‌ردان ناکات، به‌ڵکو ته‌نها ئامۆژگاری‌ پێشکه‌ش ده‌کات له‌ پێناو رێکه‌وتنیسیاسی و یه‌کپارچه‌یی عێراقدا”. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ئامریکا ‘زۆرینه‌ی‌ سیاسی’ ره‌تده‌کاته‌وه‌، بۆیه ئامریکا ڤێتۆی‌ له‌سه‌ر هیچ ناوێک بۆ پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عیراق نییه’.

ناوه‌نده‌ سیاسییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، پێده‌چێت ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ کوتله‌کانی‌ “مواتن”و ” سه‌در” بۆ پۆستی‌ سه‌رۆک وه‌زیران پێشکه‌ش بکرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ ئارادایه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، سیناریۆیه‌کی دیکه‌ هه‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ مالیکی له‌ پۆسته‌که‌ی‌، به‌ڵام زۆرێک له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی‌ لێوه‌ربگیرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی‌ سێبه‌ر که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و ده‌بێت له‌ کوتله‌که‌ی‌ “حه‌کیم” بێت، له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک له‌ گره‌نتی‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی‌ سه‌رۆک وه‌زیران و له‌رێگه‌ی‌ په‌یڕه‌وێکی‌ ناوخۆیی بۆ هه‌ریه‌ک له‌ حکومه‌ته‌ سێبه‌ره‌که‌ و هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌.

سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ ئێران له‌م قۆناغه‌دا، زۆر گرنگی‌ به‌وه‌ نادات پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران بدرێته‌وه‌ به‌ مالیکی، بۆچوونێک له‌و وڵاته‌ دروست بووه‌، که‌ پێیوایه‌ گۆڕانکاری‌ له‌ عیراق، ژینگه‌ی‌ سیاسی ناوچه‌که‌ هێور ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام ناشیه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی‌ سه‌رۆک وه‌زیران قه‌تیس بکات، به‌ده‌ر له‌ که‌سایه‌تییه‌که‌ که‌ ده‌یگرێته‌ ده‌ست.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا عه‌لی‌ سیستانی‌، گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شێعه‌کان له‌ عیراق، هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ پێکهێنانی‌ حکومه‌تی‌ داهاتوو نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام که‌سه‌ نزیکه‌کان له‌و مه‌رجعه‌ ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ سیستانی‌ له‌ ئه‌وه‌دایه‌ هاوسه‌نگییه‌کهه‌بێت و مالیکی سه‌رۆکایه‌تی‌ حکومه‌ت نه‌گرێته‌وه‌ ده‌ست، به‌ومه‌رجه‌ی‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی دوورنه‌خرێته‌وه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.