سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه کۆشکی کرێمل به ده‌رکردنی راگه‌یاندنێک داوای له هێزه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین کردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ روسیه.
ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی بڵاوی کرده‌وه کۆشکی کرێمل به ده‌رکردنی راگه‌یاندنێک داوای له هێزه‌کانی روسیا کردووه پێگه کاتییه‌کانی شاره‌کانی سه‌رسنوور له روستۆڤ، بێلگرادو بێریانسک چۆڵ بکهنو پاشه‌کشێ بکه‌ن بۆ بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان له خاکی روسیه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌که له‌و پاشه‌کشێیه‌دا که به زووترین کات ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه لانیکه‌م 40هه‌زار هێزی روس رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین چۆڵ ئه‌که‌ن. سه‌رچاوه‌که راشی گه‌یاندووه ئه‌م پاشه‌کشێیه به مانای کۆتایی هاتنی مانۆڕی سه‌ربازیی روسیه‌یه له‌و سێ شاره‌ی ئۆکراین که له ماوه‌ی نزیکه‌ی مانگی رابردووه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو.