دۆخی نالەباری ترمیناڵی سەقزو بێ بایەخكردنی لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامییو نەبوونی ئیمكاناتو شوێنی تایبەت بۆ موسافیران، رەخنەی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.
سەرەڕای لانیكەم 250 هەزار كەس دانیشتووی شاری سەقزو پێداویستیەكانی سەفەركردنیان، بەڵام ئەو شارە خاوەنی ترمیناڵێكی نالەبارو بێ شوێنی و تەنانەت بیناكانی ئەوندە كۆن بوون كە لەوانەیە تووشی كارەساتیش بێتەوە
لە گرینگترین كێشەكانیان دەتوانین ئاماژە بە نەبوونی شوێنێكی شیاو بۆ ئەو موسافیرانە بكەین كە بۆ چەند ساتێكو تا وەڕێكەوتنیان لەو ترمیناڵە بۆ پشوودان دەمێننەوەو هاوكات نەبوونی سرویسی بێهداشتیو دۆخی نالەباری پاكوخاوێنی ئەو ترمیناڵە لە ریزی ئەو كێشانەدان.
هەر بۆیە رۆژی رابردوو كۆمەڵێك لە موسافیرانو هەروەها كارمەندانی ئەو ترمیناڵە نیگەرانیو رەخنەی خۆیان ئاراستەی كەمترخەمیەكانی بەرپرسانی حكوومەت كردو رایانگەیاند، ئەم ترمیناڵە یان پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە یان ئەوەیكە پێویستەو شیاوی خەڵكی ئەم ناوچەو موسافیرەكانیەتی كە ترمیناڵێكی دیكەی نوێ بە هەموو پێداویستیەكانیەوە درووست بكرێت.