پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

لەماوەی 10 رۆژدا 48 كەس لەسێدارەدراون

لەماوەی دە رۆژی رابردوو 48 كەس بە تۆمەتی جیاجیا لەشارەكانی سمنان، ورمێ، زاهیدان، سەقز، خوڕەم ئاباد، جیرۆفت‌و ساری لەسێدارە دراون. رەوتی ئێعدامەكان لەئێران ناڕەزایی دادكۆكیكارانی مافی مرۆڤی بەدواوە بووە.
بەپێی راپۆرتی دادگای پارێزگای سمنان شەممە 11ی خەزەڵوەر دوو كەس لە زیندانی ناوەندی سمنان لەسێدارە دراون. هاوكات رۆژی دووشەممە 13ی خەزەڵوەر، شەش بەندكراوی دیكە بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەكان لە زیندانەكانی كرمان‌و بەم لەسێدارە دراون.
شێركۆ مەعارفی، زیندانی سیاسی كورد، رۆژی دووشەممە 13ی خەزەڵوەر لە زیندانی سەقز لەسێدارەدار. شێركۆ لە خەزەڵوەری ساڵی 1387 دەستگیر‌و زیندانی كراوە‌و بەتۆمەتی “محارەبە”‌و پەیوەندی لە كۆمەڵە، بە ئێعدام مەحكوم كرا.
داواكاری گشتی پارێزگای كرماشانیش رۆژی 11ی خەزەڵوەر هەواڵی لەسێدارەدانی 5 بەندكراوی لەزیندانی ئەو شارە بڵاوكردەوە. پێش لەوەش داواكاری گشتی زاهیدان لەسێدارەدانی 16 بەندكراوی راگەیاند كە گوایە بەتۆڵەی كوژرانی 14 كەس لەهێزەكانی رژیمی ئێران لەسێدارەدراون.
هەروەها لە رۆژانی دواییدا ئاژانسی موكریان بڵاویكردوە 11 كەس لەزیندانی ورمێ لەسێدارە دراون كە دوو كەسیان ژن بوون. ئەم كەسانە كە رۆژی سێشەممە 7ی خەزەڵوەر لەسێدارە دران ناوەكانیان بەمجۆرەیە: یەدوڵا مەحمودی، وەلی محەمەد زادە، كامیل سەعیدی، كامیل حەبیبی، زەكی خانی، محەمەد گورجی‌و موسەیب ساداتی.
حەیببوڵا گوڵپەری پور، زیندانی سیاسی كورد رۆژی شەممە 4ی خەزەڵوەر لە زیندانی ناوەندی ورمێ لەسێدارە درا. هەروەها سەرلەبەیانی هەمان رۆژی لە زیندانی سەڵماس بەندكراوێكی دیكەی كورد بە ناوی رەزا ئیسماعیلی لەسێدارە درا.
دوایین هەواڵی لەسێدارەدان رۆژی چوارشەممە 15 خەزەڵوەر بڵاوكرایەوە كە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی 5 كەسیان لەزیندان جیرفت بەتۆمەتی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان لەسێدارەدا.
بەهاتنەسەركاری دەوڵەتی حەسەنی رۆحانی، چاوەڕان دەكرا رەوتی لەسێدارەدانەكان كەم بكات، بەڵام كۆماری ئیسلامی لە چەند مانگی رابردوودا ریكۆردێكی نوێی لە ژمارەی لەسێدارەدان تۆمار كرد.
ئێعدامی بەندكراوان لەناوخۆی دەرەوەی ئێران چەندین ناڕەزایی لێكەوتەوە‌و وەك كردوەیەكی دژە مرۆیی ئیدانە كرا.

بابەتی هاوپۆل

عثمان اسماعیلی از زندان سقز به بیمارستان منتقل شد

روز یکشنبه سوم دی‌ماه، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری اهل سقز به دلیل بیماری از زندان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.