ئه‌مڕۆ هه‌ینی کرێکارانی کارگه‌ی ‘ئیزمیر ستیل’ له نێوان سلێمانی-چه‌مچه‌ماڵ له ناڕه‌زایه‌تی به دواکه‌وتنی موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه کرێکارانی کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مێڵگردی ‘ئیزمیر ستیل’ به هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌ی دوومانگیانهوه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه که زۆربه‌ی کرێکاران خهنڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هندستاننو سوورن له سه‌ر مانگرتنیان تا جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌که‌یان.
سه‌رچاوه‌که ژماره‌ی کرێکارانی 55که‌س راگه‌یاندووه که له‌و ژماره‌یه 25کرێکار رۆژهه‌ڵاتی‌و 30که‌سه‌که‌ی تریش هندین.
مانگرتنه‌که له‌مڕۆوه ده‌ستی پێکردووه‌و کرێکاران ئه‌ڵێن تا پێنه‌دانی مووچه‌کانیان ناچنه‌وه سه‌ر کار.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ خاوه‌ن کارگه‌که سه‌ردانی کرێکارانی کردووه‌و ئاماده‌یی خۆی بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگێک راگه‌یاندووه به‌ڵام کرێکاران وتوویانه تا مووچه‌ی ههردوومانگ وه‌رنه‌گرن ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.