یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

ئه‌نجومه‌نی گه‌ل‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له رۆژئاوا کۆبوونه‌وه

دوێنێ سێشه‌مه له‌ شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان ئه‌نجومه‌نى گه‌لى رۆژئاواى کوردستان (MGRK) و ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌ سوریا(ENKS) کۆبوونه‌وه‌.
فرات‌نیوز بڵاویکرده‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ به‌شدارى هاوسه‌رۆکى MGRK عه‌بدولسه‌لام ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ”ئیلهام ئه‌حمه‌د”، ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ته‌ڤگه‌رى جڤاکى دیموکراتی (TEV-DEM) عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر، چنار ساڵح و خه‌دیجه‌ ئیبراهیم به‌شدار بوون.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى ENKS تاهیر سفوک، ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان-سوریا ”نه‌شه‌ت زازا، ئه‌ندامى مه‌کته‌ب سیاسى پارتى یه‌کێتى کوردى له‌ سوریا، سه‌رۆکى بزوتنه‌وه‌ى ریفۆرم و گۆڕانکارى فه‌یسه‌ل یوسف و سکرتێرى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى کورد له‌ سوریا ئاماده‌ بوون .

کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کى داخراو به‌رێوه‌ چوو و نزیکه‌ى چوار کاتژمێر به‌رده‌وامی کرد. له‌ دواى کۆتایى هاتنى کۆبوونه‌وه‌کداه‌ عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر و تاهیر سفوک کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیان ساز کرد .
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر رایگه‌یاند که‌ بۆ یه‌کێتى هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سوریا به‌ گشتیش پارته‌ سیاسییه‌کانى ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆبه‌رێوه‌به‌ره‌ى دیموکراتى، پرۆژه‌ى یه‌کێتى هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سوریا ده‌ستپێکردوه‌‌و رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێویستیمان به‌ کۆبوونه‌وه‌‌و دیدار له‌گه‌ڵ پارته‌کانى ناو ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌ سوریا ENKS بینى‌و بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ده‌ستپێکى گۆڕانکارى ره‌وشى سوریا به‌ شێوازێکى دیموکراتى‌و فڕه‌ لایه‌ن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.