چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

عه‌دنان حه‌سه‌نپور چووه لیستی 100 پاڵه‌وانی رۆژنامه‌وانیی جیهانه‌وه

100رۆژنامه‌نووسی یه‌که‌م دیاری ده‌کرێت‌و عه‌دنان حه‌سه‌نپوریشی تێدایه

 

به بۆنه‌ی 3ی ئه‌یار، رۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌کانه‌وه په‌یامنێرانی بێسنوور بۆ یه‌که‌مجار لیستێکی 100که‌سی له پاڵه‌وانانی رۆژنامه‌نوسی بڵاو کردووه‌ته‌وه. پێگه‌ی په‌یامنێرانی بێسنوور پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م 100که‌سه‌ی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ پرۆفیشناڵ‌و خاوه‌ن ئه‌زموون بوون له رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌کان، یا به‌هێزبوونی سی‌ڤی‌یه‌کانیان، به‌ڵکو ده‌ڵێت ئه‌و ناوانه پاڵاوانگه‌لێکن که به بوێریی خۆیان یارمه‌تیی گه‌شه‌ی ئازادییان داوه له نه‌سڵه‌مینه‌وه له ده‌ربڕینی راستیه‌کان له بڕگه‌ی 19ی راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ، ئازادیی ‘به‌ده‌ستهێنان‌‌و وه‌رگرتن‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری‌و بیرۆکه‌کان، به هه‌ر شێوازێک‌و دوور له تایبه‌تمه‌ندییه لۆکاڵه‌کان’. راگه‌یه‌ندراوه‌که له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌م 100 پاڵه‌وانه ئاواته‌کانی خۆیان له پێناو ‘به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی’دا داناوه‌و به‌و شێوه‌یه شیاوی ده‌ستنیشان کردنن.
کریستۆف دۆلوار سکرتێری په‌یامنێرانی بێسنوور له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه: ‘رۆژی جیهانیی ئازادیی راگه‌یاندنه‌کان که له داهێنانی په‌یامنێرانی بێسنووره، ئه‌بێ ده‌رفه‌تێک بێت بۆ رێزگرتن له‌ بوێری ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و وێبلۆگ نوسانه‌ی که رۆژانه ئاسایش‌و جاری واشه ژیانی خۆشیان ده‌که‌نه قوربانیی بیروباوه‌ڕیان. پاڵه‌وانانی راگه‌یاندن سه‌رچاوه‌ی ئیلهامن بۆ هه‌موو ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی که باوه‌ڕیان به شه‌ڕکردن بۆ ئازادی هه‌یه. به بێ هه‌‌وڵ‌و ماندوبونی ئه‌وان‌و که‌سانی وه‌ک ئه‌وان، بێگومان ناکرێت قسه له سه‌ر گه‌شه‌ی ئازادی بکه‌ین.’
ئه‌م لیسته که ناوی 100 رۆژنامه‌نووسی ماندوونه‌ناسی له خۆگرتووه‌و زۆربه‌یان روبه‌روی مه‌ترسی‌و ئازاری ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌وه پێکهاتووه له رۆژنامه‌نوسانی 65وڵاتی جیهان له هه‌ردوو ره‌گه‌زو له ته‌مه‌نی نێوان 25 بۆ 75ساڵ.
له رۆژنامه‌نووسه‌کانی ناو لیسته‌که ئۆدۆن تات گه‌نجترین رۆژنامه‌نووس له کامبوج‌و به‌ته‌منترینیش محه‌مه‌د زیائه‌دین له وڵاتی پاکستانه‌. به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ریه‌که له حه‌سه‌ن دواکوکی، جێرارد ریلی، ژیلا به‌نی یه‌عقوب، خه‌دیجه ئیسمعایلۆڤ، ماریا پیامانا، محه‌مه‌د بێکژانف، داوید ئیسحاق‌و مازان ده‌روێش له‌‌و 100که‌سه‌ن.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشه‌وه رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپور که کۆنترین به‌ندکراوی رۆژنامه‌نووسی ئێرانیشه‌ له لیسته‌که‌دایه‌و به‌و شێوه‌یه رێزی لێ گیراوه. عه‌دنان ساڵی 2010 له مه‌ریوان به تۆمه‌تی ‘دژایه‌تی له گه‌ڵ خوا’ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراو خرایه ژێر گوشاره‌وه، دواجار سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاو ئێسته سزاکه‌ی وای چه‌ندجار پێداچوونه‌وه سووک بووه‌و دوای راگواستن به به‌لوچستان به‌مدواییه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.