پاش 10 رۆژ لە هێرشی مەئمورانی ئەمنیەتی بۆسەر بەندی 350ی زیندانی ئێڤین، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی گوڵان، هێرشكرایە سەر بەندكراوانی ژن لە زیندانی قەرچەكی وەرامین.
مەئمورانی ناو زیندان بە گازی فرمێسك رێژو باتۆم هێرشیان بردەسەر ژنانی بەندكراوو بەمشێوە لێدانو ئازاری بەندكراوان ئەنجامدرا.
بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان كۆمەڵێك لە ژنان لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە توندی برینداركراون.
زیندانی قەرچەكی وەرامین كە تێیدا تاوانبارانی ژن رادەگیرێن، لە دۆخێكی نالەباری ئیمكاناتدایەو چالاكانی كۆمەڵایەتی چەندین جار لەو بارەوە هوشداریان داوەتە بەرپرسانی پەیوەندیدار، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێك نەدراوەتەوەو دۆخە نالەبارەكە وەك خۆی ماوەتەوە.
تا ئێستا سەرچاوە رەسمیەكانی كۆماری ئیسلامی هیچ دژكردەوەیەكیان بەم راپۆرتە كە لە وێبسایتی كلمە بڵاو كرایەوە، نەداوەتەوە.