له 99ه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نییه‌کاندا، بۆیه‌که‌م جار ده‌سه‌ڵاتی تورکیه ددانی به‌و رووداوه مێژوویه‌دا نا.
له ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌رمه‌نیه‌کان له تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سه‌ره‌خۆشیی له گه‌لی ئه‌رمه‌نیی کرد‌و رایگه‌یاندووه: ‘به‌شداریکردن لەگەڵ ئەرمەنییەكان لە یادكردنەوەی ئەو ئازارانەی رووبەڕوویان بووەتەوە، ئەركێكی مرۆییە’.
سەرۆكوەزیرانی توركیا له په‌یامه‌که‌یدا وتوویه‌تی: “هیوادارم ئەو ئەرمەنییانەی لەمیانی ئەو بارودۆخەی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا رووی لە ناوچەكە كرد گیانیان لەدەستدا، بە ئارامی بنوون”، هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی نەوەكانیان كرد”.
به پێی به‌ڵگه مێژووییه‌کان کۆمه‌ڵێک تورکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست که له ناو داموده‌زگای عوسمانی‌دا ده‌سه‌ڵاتیان بووه ساڵی 1915 بڕیاریاندا ئه‌رمه‌نییه‌کانی ئه‌و وڵاته له ناو ببه‌ن که ژماره‌یان نزیکه‌ی 2ملیۆن که‌س بووه. له‌و ژماره‌یه پیاوانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 50ساڵ براونه‌ته سوپا‌و ئوردوگاکانی کاری زۆره‌ملێ‌و ئه‌ویتریان له چه‌ند قۆناغی زینده‌به‌چاڵ کراون که ژماره‌یان لانیکه‌م 1.5ملیۆن که‌سه.