هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024
قاسم سلێمانی

كاریگەرییەكانی رژیمی ئێران لەسەركابینەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەردار مەسجدی، راوێژكاری باڵای قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی ئێرانی و محەممەد جەعفەر سەحرارودی، لە سەردانێكی رانەگەیێندراودا بۆ هەرێمی كوردستان، لە ماوەی دوو رۆژدا لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان وپارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەو سەردانەكەش پەیوەندی بە پێكهێنانی كابینەی هەشتەمەوە بوو.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ، سەردار مەسجدی و سەحرارودی، راوێژكاری باڵای سوپای قودس، رۆژی دووشەممە سەردانی شاری سلێمانی كردووەو لەگەڵ یەكێتی كۆبووەتەوە .

لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی داوای لێكردووە كە گوشار بخاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر مەسەلەی پشكەكەیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، بەتایبەت لە مەسەلەی وەزارەتی پێشمەرگە كە بەدەست یەكێتییەوە بێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە ، سەردار مەسجدی و سەحرارودی لەسەر داوای یەكێتی ئەو سەردانەی ئەنجامداوە .

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان  بۆ (رووداو)، سەردار مەسجدی داوای لە یەكێتی كردووە كە لە دوای هەڵبژاردنەكان پشتیوانی نووری مالیكی بكەنەوە بۆ ئەوەی بۆ جاری سێیەمیش ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق .

لەبەرامبەردا یەكێتی سێ داواكاری خستووەتە بەردەم ئەو بەرپرسەی ئێران كە بریتین لەوەی پارتی رازیبكات وەزارەتی پێشمەرگە كە ئێستا پارتی داویەتی بە گۆڕان بیداتە یەكێتی. دووەم: داوا لە بزووتنەوەی گۆڕان بكات لە سلێمانی كێشە بۆ یەكێتی دروستنەكات و پەلە نەكات لە پێكهێنانی حكومەت .

بەرپرسێكی یەكێتی كە ئاگاداری سەردانەكەی مەسجدی بووە بۆ هەرێمی كوردستان ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “دوای سەردانەكەی بۆ لای یەكێتی ، سەردار مەسجدی كە بە نهێنی ئەو سەردانە ئەنجامداوە ، بە تەنیا و لە كۆبوونەویەكی دووقوڵیدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەتەوە”.

گوتیشی “مەسجدی داوای لە نەوشیروان مستەفا كردووە پەلە نەكەن لە پێكهێنانی حكومەت و بیخەنە دوای هەڵبژارنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە لە 30ی ئەو مانگەدا بەڕێوەدەچن “.

دوای ئەوە سەردار مەسجدی و محەممەد جەعفەر سەحرارودی سەردانی هەولێریان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆبوونەتەوە . سەرەتا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی پارتی كۆبوونەتەوە ، نیوەڕۆی سێشەممەش لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.