دەسبەسەر بوونی دوو ھاووڵاتی خەڵکی نییەر
بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی پێنجشەممە ١٨ خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی؛ دوو ھاوولاتی کورد بە ناسناوەکانی «فارووق و محەممەد نیک پێی» خەڵکی ئاوایی نییەری سەر بە شاری مەریوان، لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم، دەسبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە، نێوبراوان کە ئامۆزان، لە سەڵوات ئاوای شاری سنە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەسبەسەر بوونی ئەم ھاووڵاتییانە، زانییارێیەکمان پێ نەگەیشتووە.