گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە ھۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
بە پێی هەواڵەکان، رۆژی سێ شەممە ۱٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی « قوباد» خەڵکی ئاوایی «کوزران» لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتۆتە خوارە وە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستدا.