رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زانکۆ مەسعودی”، تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی گوندی”ملقەرنێ” سەر بە شاری سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
دەستگیرکردنی ناوبراو بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ڕوویداوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.