چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ئەمیر بایەزیدی‌ ئازەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

رۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئەمیر بایەزیدی ئازەر” کوڕی “مستەفا” و خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە مەهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندانی ٩٩، ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرابوو.
ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانباری ٩٩، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرابوو و ڕۆژی چوارشەممە ۱ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەمیر بایەزیدی ئازەر لە کۆتاییدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی”پڕۆپاگەندە دژی رژیم لە ڕاستای بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرابووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …