سه‌له‌فییه‌كان، ھێرشیان کردۆتە سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلاخی شاری سنه
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕەزبەر، پاش ھێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر ئاوایی «ماچکهی» له‌یلاخی سه‌ر به «حسێن ئاوای» شاری سنه، شەر و پێکدادان لە نێوان ھەر دوو لایان، روویدا.
به پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سه‌له‌فییه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی ڕووی داوه و به هۆیه‌وه چه‌ن که‌س بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانەی شاری سنه كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئئیسلامی پاڵپشتی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه مه‌زهه‌بیانه ده‌كات و به تایبه‌ت له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی «ڕه‌ئیسی» وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار هێرشی ئه‌و گرووپه كۆنه‌په‌ره‌ستانه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو بووە.