بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ۵ی ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۰ ھەتاوی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکامدا بە ھۆی ھەڵاتنی کۆڵبەران لە ترسی تەقەی ئەو ھێزانە، دوو کۆڵبەری گەنج بە ناسناوەکانی «مەسعوود» و «سەرکەوت کەرەمی» ھەر دووکیان خەڵکی جوانڕۆ، لە بەرزاییەکان داکەوتوون و بریندار بوون.
جێگایی ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرە بریندارانە بە هۆیی سەختی برینەکانیانەوە ئێستا لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ لە ژێر چاودێری پزشکی دان.