کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزەکانی رژیمی ئیران
ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «محەممەد برووکی» تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «جگەن» کردووە کە بوو بە ھۆی گیانی لەدەست دانی نێوبراو.
هەروەھا، شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران لە سنووری سەردەشت بەرانبەر بە کۆڵبەران، بوو بە ھۆی کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی «ئومید محەممەدزادە» تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «گڕوێس» و دانیشتووی شاری «ڕەبەت» .