کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە بە هۆی رووداوی کار لە ھەولێر، گیانی لەدەستدا
رۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی، کرێکارێکی رۆژھەڵاتی بە ناسناوەی «وەیسە کاردار» تەمەن ٣٣ساڵ و خەلکی ئاوایی «دڕگ» سەر بە شاری نەغەدە، لە هەولێر بە هۆی رووداوی کار، گیانی لەدەستدا.
نێوبراو بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەک لە هەولێر، گیانی لە دەستداوە.
تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ نەخۆشخانەی «رزگاری» هەولێر گوازراوەتەوە.