گۆڕینی حوکمی ئیدامی بەند کراوێکی سیاسی کورد بە حەبسی ھەتاھەتایی
ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزەبەری ۱۳۷۹ ھەتاوی، چالاکی سیاسی کورد خالێد فەریدونی لەدایکبووی شاری مەهاباد، دەسبەسەر و پاش دادگایی کردن به تۆمەتی «موحاربه لەڕێگەی هاوکاریکردنی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی»، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
حوکمی ئەم بەندکراوە سیاسییە پاش چەندین ساڵ ژیان لە ژێر سێبەری ئێعدام، بۆ حەبسی هەتاهەتایی کورت کراوەتەوە و ۲۱ ساڵ و ۶ ڕۆژ زیندان بوونی بێ مەرەخەسی لە بەندیخانەی ورمێ بۆی بڕاوەتەوە.
ئیستا ٢٠ ساڵ لە دەسبەسەر بوونی ناوبراو دەگوزەرێ بێ ئەوەی کە تا ئیستا توانیبێتێ بۆ مورەخەسی لە زیندان بێتە دەر.