دوو بەندكراوی سیاسی كورد كە بە تاوانی ئەندامبوون لە حیزبە سیاسیە كوردیەكان لە زینداندان، بە مەبەستی دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی لە ژێر گوشاری هێزەكانی ئیتلاعاتدان.
كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیو مەدەنی رایگەیاندووە، هادیو ئومید تام دوو بەندكراوی سیاسی كورد، چەند رۆژ لەوەپێش لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتو بە مەبەستی دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی گوشارێكی زۆر خراوەتە سەریان.
هادیو ئومید تام خەڵكی شاری مەریوان، رێكەوتی 3ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو لە نزیك ئاوایی وزمەڵە سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی دەسبەسەرو پاش 4 مانگ راگرتن لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز.