بریندار بوونی دوو کرێکار بە ھۆی رووداوێک لە شوێنی کارەکەیان
رۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، لە شاری کرماشان، دوو کرێکار بە ھۆی داڕمانی دیوار لە شوێنی کارەکەیان، بریندار بوون.
«فەرھاد عەباسی» و «مێھرداد»، بە ھۆی ئەو رووداوە لە شوێنی کارەکەیان بە خەستی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواستراونەتەوە.