بریندار بوونی کۆڵبەڕێک لە سنوورەکانی پیرانشار
رۆژی دووشەممە ٢١ پووشپەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری « حاجی عومران / تەمەرچین» لە شوێنێک بە ناوی « بێ خەرجە» تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد کە لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناسناوەی «تاھیر تەزاھۆم» بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە وا بریندار بووە، خەڵکی ئاوایی «نەمینجە»یە و چۆکی گوللەی بەر کەوتووە. ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە.