شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

تەرمی خوێناوی کۆڵبەرێک، پاش رۆژێک لە کوژرانی، دیتراوە

تەرمی خوێناوی کۆڵبەرێک، پاش رۆژێک لە کوژرانی، دیتراوە

بە پێی هەواڵەکان، ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی۱٤۰۰ ھەتاوی، تەرمی خوێناوی کۆڵبەرێک کە رۆژێک پێشتر بە تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە سنووری بروێشکانێ بانە کوژرابوو، دیتراوە.

رۆژی شەممە ١٩ی پووشپەر، ھێزە چەکدارەکانی رژیم، لە سنووری بروێشکانی بانە، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەران کردبوو کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “حامید ئەمین‌پوور” تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، چەند گوللەی بەر کەوتبوو.

  شایانی باسە، خەڵکی ناوچە و بنەماڵەی نێوبراو، یەک ڕۆژ دوایی بریندار بوونی، ئیمرۆ یەکشەممە پاش گەڕانێکی زۆر، تەرمی خوێناوی و بێ گیانی ئەو کۆڵبەرەیان دیتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …