لە ڕووداوی خۆسوتاندنی پەنابەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی، پێش تاوانبار کردنی ڕۆژنامەوان و کامێراوان و کاناڵ و میدیاکان کە بەش بە حاڵی خۆیان زۆر نابەرپرسانە و نامسولانە و بە دوور لە ئەخلاقی پێشەیی خۆیان رووماڵی ئەم کارەساتەیان کرد جێگای بەدواداچوونی یاساییە. چونکو ئەرکی رۆژنامەوان گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە، بەڵام ئەم شێوازە لە کاری ڕاگەیاندن قێزەوەنترین شیۆازی کۆکردنەوەی بینەرە.
لە ھەمان کاتدا جێگای خۆیەتی ڕەخنەی توند ئاراستەی بەڕێوبەر و کارمەندانی کۆمیساریای پەنابەرانی هەولێر بکەین، کە ساڵانە سەدان ملیون دۆلار پاره وەکو پاڵپشتی ئابوری دێتە حسابی ئەم ڕێکخراوە جیا لەوەی بە سەدان هەزار تۆن دەواو دەرمان و مەوادی خۆراکی و کەلوپەل و پێداویستی دیکە دەگاتە دەستیان بۆ ئەوەی بە شیۆازی یەکسان و عادلانە و بە پێ زەرووڕەت بە سەر خەڵکی لێ قەوماو و ئاوارە دابەش بکرێت.
نەتەوەیەکگرتوەکان کە لە کۆمەڵێک لەق و پۆ پێکهاتووە و هەر بەشێک کار و فەرمانی پێویستی پێ راسپیردراوە بۆ بە هاناچوون و یارمەتیدان و پەنادان بە خەڵکی لێقەوماو کە بێ جیاوازی ئایین، ڕەگەز و نەژاد و بیروباوەڕێک پێشوازیان لێ بکەن، بەڵام بەداخەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیاری کراوی عیراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان دەیان و سەدان پێشێلکاری و ناحەقی و جیاوازی دەکرێت، بە جۆرێک ئەم ڕێکخراوەیە تووشی جۆرەھا گەندەڵی ئیداری و ماڵی بووە کە ئەمەش خۆی پێویست دەکات بە ووردی بەدواداچوون و لێکۆلێنەوەی لێ بکرێت.
باسی من لێرە ژیانی نادیاری هەزاران پەنابەر وەکوو بیهزاد مەحمودی 25ساڵە کە دوای ماوی 4سال هیچی بۆ نەکراوە و داخوازی مافی ڕەوای خۆی بوو لەبەر سەختی ژیان و بێ دەرەتانی لە ژێر و زەحت و بارێکی دەرونی خراپدا روودەکاتە بەر دەرگای نەتەوەیەکگرتوەکان پاش بی هیوا بوونی، کارمەندانی UN لە نییەتی خۆسوتاندن ئاگادار دەکات کارمەندان و پۆلیسی بەر بارگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەوڵیر زۆر بێ بەزیانە و بە دوور لە هەر ئەخلاق و وویژدانێک نەک هەوڵ نادەن و گوێ بیستی داخوازی یەکانی ناگرن راستەوخو هانای دەدن کە خۆی بسوتێنێ بەڵام نەک لە بەر دەرگایUN بەڵکو برواتە ئەولاتر و وویستی خۆی جێ بەجێ بکات، ئەم هاندان و گوی نەدانە لە شەرایەتی دەرونی خراپ و باری قورسی ژیان توشی دارمان و بنبەستی دەکات وە دەبێت بە هۆکاری خوڵقاندنی کارەساتیکی دلتەزین، کە ئەبێت کومیساریای پەنابەران بەرپرسیار و وڵام دەرەوە بن و لە لایەن داواکاری گشتی راپێچی محکەمە بکرین چونکو هیچ پاساویک بو ئەم کردەوە نائینسانیان نیە.
لە لایکی دیەکی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان هۆکاری دیکەی ئەم ڕووداوە و دەیان کارەساتی دیکەن کە بە گوێ نەدان و کەمتەرخەمی بو بەهاناچوون و دابینکردنی داخوازی خەڵکی پارچەکانی دیکەی کوردستان، فەرق و جیاوازی و دابەشکاری مەبەست دار لە بەینی بەشەکانی دیکەی کوردستان بۆ مەرامیی سیاسی و حیزبی و تەنانەت بەرژەوەندی تاکە کەسی وە نەبوونی یاسا دەوری سەرەکی لەم جۆرە کارەساتانە ئەگیرین.
لەکاتێکدا حکومەتی هەریمی کوردستان ساڵانە و لە دەیان ڕێکخراوە و وڵاتانی مرۆڤ دوست دەیان میلیۆن دۆلار پارە و سەدان هەزار تۆن پێداویستی و کەل وپەلی جۆراجۆر بە ناو یارمەتی دانی ئاوارەکانی عیراق و پەنابەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان وەردەگریت کە چی بە داخەوە هیچی دیار نی یە و دەرواتە گیرفانی بەرپرسانی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی باشور و ناو بە ناو بۆ خۆ دەرخستن ئەم یارمەتی یانە بە ناو ڕێکخراوەی خیرخوازی کە بەناو کەسانی بنەمالەی باڵادەستی حیزبەکانیان وەکو منەت بە سەر خەڵکی داماودا دابەش دەکەن. نمونەی بەرچاوی پێشیل کاری مافی مرۆڤ کە جیگای نیگەرانی یە زوریک لەم ئاوارانە لە ژیر گوشار و سەختی باری ئابوری و شوێنی مانەوە و دابی نکردنی سەرەتای ترین پێداویستی ژیانیان لە لایەن حیزبە باڵادەستەکان تەسکەر و جنسیەی تەزویریان بۆ ساختە دەکرێت و بۆ زیادکردنی دەنگەکانیان وە بە دەست هێنانی کورسی زۆرتر لە هەڵبژاردنەکان بەناچار لە دەیان شوێنی دیاری کراو دەبرێنە پای سندوقی دەنگدان..،
ئەمە و دەیان پێشیل کاری دیکە بوونیان هەیە کە جێگای باسی زۆر هەڵدەگرێت.
٭ دیویکی دیکە ئەم کارەسات راستەوخۆ پەیوەستە بە نەبوونی هەماهەنگی و پیوەندی حیزبەکانی رۆژهەڵاته سەبارەت بە پاڵپشتی و بەدواداچوونیان بۆ کێشە و گرفتەکان و چۆنیەتی شێوازی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و هوادار و لایەنگرانیان لە شارەکانی باشوری کوردستان کە وەک پەنابەری سیاسی دەناسرێن . بەداخەوە ئیستا لە نشینگە و ئیقامە و دەزگا ئیداری یەکانی حکومەتی هەرێم ئەوەندەی رێز لە تورک و فارس و بنگلادشی و فیلیپینی و هندی دەگرن رێز له کوردانی رۆژهەڵات کە لە هەمو شورش و خەبات و نەهامەتی و کارەسات و لێ قومان و ئاوارەیی پاڵپشتی باشوریان کردووە ناگرن.
لە مەشدا حیزبەکانی رۆژهەڵات وەک پەیوەندیەکان نەیانتوانی وە کار ئاسانیان بۆ بکەن . بە داخەوە ئەم کەسانە تا ئەو کاتە لای حیزبەکانیان جێگای بایەخن کە لە بارەگا و مەقەرەکان وەکو چەکدار بونیان هەبێت. هۆکاری ئەوەی کە ئەم کەسانە بۆچی پاش ماوەیەک دوای پەیوەست بونیان بە خەباتی عەلەنی و بونیان بە پێشمەرگە دەگەن بەو قەناعەتە کە واز لە حیزبایەتی بێنن ،کیشە و گرفت و چۆنیەتی و چەندیتی و موشکلات و موناسباتی ناوخۆی حیزبەکان ۆ خۆ ئیدارەدان و ڕێکخستنەوە ناچاریان دەکات چەک دابنن و ڕوو بکەنە شارەکانی هەرێمی کوردستان کە ئەم لە خۆیدا جێگای مشت و مڕوە و لیکۆڵێنەوەیە کە داخۆ حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆ ناتوانن پارێزگاری لە مانەوەی هێزەکانیان بکەن ،کە ئەم بابەتە زور پێویستەوە ئەرکی رێبەرایەتی ئەم حیزبانەییە خوێندنەوە و لێکوڵینەوەی ووردی بوبکەن. ئەم پێشمەرگانە دوای واز هینانیان نەک چارەنووسیان گرنگ نیە بەڵکوو بۆ پێدانی کارتی لاینگری ناساندنیان بە شوینە پەیوەندیدارەکان بە پەی پیویست هاوکاری ناکرێن. بە جۆرێک ئەم کەسانە تووشی دەیان قەیران و چەرمەسەری ئەبن کە بەشی زوریان نە رێگای گەڕانەوەیان بو ئیران هەیە ، نە رێگا و پارەی خۆدەرباز کردن و گەیشتن بە ووڵاتیکی ئەمن.
لێ نەپرسینەوە و اهمال بوونیان لە لایان حیزبەکانیان ، هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەوە ناشرین و نەگونجاوی دام و دەزگا ئیداریی یەکانی هەرێمی کوردستان و بێ باکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە چارەنوسی پەنابەران و دەیان کێشەی کە، بە داخەوە ئەبێت لە کاتی رووماڵ کردنی پەخشی ڕاستەوخۆی چەند ڕاگەیاندنیک بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت بینەرە و بیسەری ئەم چەشنە رووداوە دڵتەزێنانە بین.
لە کۆتاییدا زەڕورە و پێویستە هەمو پەنابەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەوانەی ساحبی ویژدانی زیندوون لە بر بارگای سەرەکی کومیساریای پەنابەران UNCHR خۆپێشاندان و مانگرتنی هێمنان بکەن بۆ دەستەبەر کردنی مافە زوت کراوەکانیان بەرێوەبەرن.