هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”سیرووس مەولوودی”؛ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری شیراز دەستگیر کرا و بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی شاری شیراز گواسترایەوە .
هێزە ئەمنییەکانی شیراز پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی”سیرووس مەولوودی” پێیان ڕاگەیاندوون کوڕەکەیان بە هۆکاری سیاسی دەستگیر کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی “سیرووس مەولوودی” دیار نییە.