لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی مانگی گوڵان، هێزەکانی سەر سنووری قوڵقوڵە لە شاری مەریوان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم پێنج کۆڵبەر بریندار کراون.
ناسنامەی ئەم پێنج کۆڵبەرە بریتین لە: “کاروان مەنووچێهری، زانیار حاتەم پەناه، سەلاح وەتەن دۆست، سۆران وەتەن دوست و ئارام مەنووچێهری” کە ھەموویان خەڵکی شاری مەریوان و گوندی میراوای ئەم شارەن.
ئەم کۆڵبەرانە دوای ئەوەی کەوتوونەتە بۆسەی هیزەکانی سەر سنووری بریندار بوون و تا ئێستا چارەنووسی لانیکەم ٣٠ کۆڵبەری دیکەی کاروانەکە نادیارە.
ئەم پێنج کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی” مەریوان گوازراونەتەوە.