لقی نیزامی حیزبی یەكیەتی دیموكراتیكی كوردەكان لە سوریە كۆنتڕۆڵی گومركی قامیشلوی بەدەستەوە گرت.
پاش ئەوەی لاوێكو بازرگانێكی كورد لە ناوچەی جەزیرەی قامیشلو بە دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد كورژان، یەکینەكانی پاراستنی گەل ( ی پ گ ) هێرشیان بردە سەر هێزەكانی رژیمی ئەسەد.
لە تێكهەڵچوونی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەلو نیزامیەكانی بەشار ئەسەد 7 كەس لە هێزەكانی ئەسەد كوژرانو دەیان كەسی دیكە بریندار بوونو هاوكات كۆمەڵێكی بەرچاو چەكو كەرەسەی نیزامی كەوتە دەست هێزە كوردەكان.
لە حاڵێكدا كە بینای گومركی قامیشلو لە دەستی یەكینەكانی پاراستنی گەلە، ناوەندە گرینگەكانی وەك فڕۆكەخانەو چەند شوێنی ئەمنیەتی دیكەی ئەو شارە لە دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەددایە.