سەکینە پەروانی ، چالاکی سیاسی کورد بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا
سەکینە پەروانی، بەندکراوێکی سیاسی کوردە و لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕای تاران، بە تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپە دژ بە ڕژیم بە ناوەکانی کۆمەڵە و دێموکرات و بە ئامانجی تێکدانی ئەمنیەتی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە .
پارێزەری ئەو چالاکە سیاسیە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٥ جۆزەردان لە هەژماری توئیتێری خۆیدا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوەو گووتی سزاکەی پێداچوونەوەی بەسەردا ناکرێت.
شایانی باسە، نابراو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەسبەسەرە.