مونیکا بلوچی، مدونا و ڕابێرت دنیرو چوونە ڕیزی کەمپینی ٢٠٠ بیرمەند وسلبیرتی جیهان کە داوای کۆتاییهێنان بە مەسرەفگەرایی هەوسار پچراوو و درووست بوونی گۆڕانکاری گەورە لە ئابوری جیهان دەکەن.
لە نامەی سەرئاوالەی ئەو ٢٠٠ کەس کە لە لۆمۆند بڵاو بووەتەوە هاتوە: بۆ ڕزگارکردنی زەوی و خەڵكەکەی دەبێ گۆڕانی گەروە لە ئابوری جیهان پێکبێت.
بەشدارانی ئەو کەمپینە جەختیان لەوە کردووەتەوە کۆڕۆنا کارەساتی ئینسانیە بەڵام دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئینسان گۆڕانێک لە ژیانی خۆیدا درووست بکات هەتا کێشە گەوەرکانی ئەمڕۆ چارەسەر بکات و بە تایبەت بیرێک لە دۆخی کارەساتە ژینگەییەکان بکرێتەوە.