سەر لە ئیوارەی ئیمرۆ یەکشەممە ٢٧ رێبەندان ١٣٩٨ ھەتاوی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران، جارێکی دیکە، ھێرشیان کردە سەر کۆلبەرەکان .
شایانی باسە، لە ئەو ھێرشەدا کە لە سەر سنووری « نەوسوود » روویداوە، ھەفت کۆڵبەر بریندار و یەکێک لە کۆڵبەرەکان کوژراوە.
بە وتەی کۆڵبەر نیوز، یەکێک لە کۆلبەرە بریندارەکان « ئەحمەد سەحرایی» خەڵکی ئاوایی«دەشە» سەر بە ھەورامانە
یەکی دیکە لە کۆلبەرەکانی کە بە خەستی بریندارە« عەزیم ئەمین زادە » خەڵکی ئاوایی «نروێ» سەر بە ھەورامان،نێو براوە.
جێگای باسە؛ تا ئیستا ھەواڵێک لە چۆنیەتی وەزعی بریندارەکانی دیکە بە دەستمان نەگەیشتووە.