له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سپای پاسدارانی ڕژیم له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردستانی، له شاری ماكۆ له‌سه‌ر سنووری توركیا،دوو پاسدار كوژراون و پاسدارێكی دیكه‌ش برینداربووە.
زاگرۆس پۆست: رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی گەلاوێژ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سپای پاسدارانی ڕژیم له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردستانی، له شاری ماكۆ له‌سه‌ر سنووری توركیا، ٢ ئه‌ندامی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بە ناوەکانی ناسر سروودی و ناسر مەهدی زادە کوژراون و پاسدارێکی دیکە بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیاریەکان ئه‌وتێکهەڵچوونە له كاتێك روویداوه کە رۆژی سێشه‌ممه، ئێران و توركیا له شاری ماكۆ لە سنووری نێوان تورکیا و ئێران، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر سنووره‌كان فراوانتر بكه‌ن.