شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

كۆمپانیای نەوتی تۆتاڵی فەڕەنسا لە ئێران كشایەوە

دوای ئەوەی ئەمەریكا سزاكانی بەسەر ئێرانداسەپاندەوە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، كۆمپانیای نەوتی تۆتالی فەڕەنسا بە فەرمی لە پـرۆژەیەكی چەند ملیار دۆلاری وڵاتەكەی كشاوەتەوە.


میدیاكانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ لە زاری بێژەن زەنگەنە بڵاویكردەوە، كە ناوبراو رایگەیاندووە، “تۆتال بە فەرمی لە گرێبەستی پەرەپێدانی قۆناغی ١١ لە كێڵگەی نەوتی پارسی باشوری كشاوەتەوە، کە چی زیاتر لە دوو مانگەیشە ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە لە گرێبەستەكە دەكشێتەوە.

ئەمەریكا دوای ئەوەی لە مانگی گوڵان لە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ تاران كشایەوە، بڕیاری دا بە دوو قۆناغ سزاكانی بەسەر ئێراندا بسەپـێنێتەوە. قۆناغی یەكەم لە ١٥ی ئەم مانگەوە دەستیپـێكردەوە و قۆناغی دووەم لە ١٣ی مانگی خەزەڵوەر دەستپـێدەكاتەوە وبەشی  پیشەسازی نەوتی ئێران دەكاتە ئامانج.

پـێشتر تۆتال ڕایگەیاندبوو، ئەگەربێت و واشنتۆن مۆڵەتێكی تایبەتی پێنەدات ئەوا ناتوانێت درێژە بە كارەكانی لە ئێران بدات.

ئەمەریكا دەڵێت هەر وڵاتێك و لایەنێك یان كۆمپانیایەك تاکوو مانگی خەزەڵوەر كۆتایی بە گرێبەستە نەوتیـیەكانی لەگەڵ ئێراندا نەهێنێت، ئەوە ڕووبەڕووی سزاكانی ئەمریکا دەبێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …