هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری شنۆ، چوار هاوڵاتیی ئەو شارەیان دەستگیر و بۆ ئیدارەری ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرانەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری شنۆ، چوار هاوڵاتی ئەو شارەیان، بە ناوەکانی “کامیل ئەحمەدی”، “مەقدیر مەحموودزادە”، “ئەبووبەکر میناپاک”،” و “تەیب بامرۆوەت”، ” دەستبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەو چوار هاوڵاتیە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمەوە دەستگیرکراون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، دەستبەسەرکراوان ئەمڕۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاریئ ورمێ گوازراونەتەوە