لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ٣٤ کەس لە هاووڵاتیانی کورد، لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، بە پێی ئامارەکان، ١٢ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی ئایینی و یەک کەسیش بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ١٢ کەسیش تەنیا بە تاوانی شوان بوونیان لە ناوچە سنووریەکان لە باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
لە دڕیژەی ئەم باسەدا، ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای ورمێ، ٧ کەس لە پارێزگی کرماشان، ٢ کەس لە پارێزگای ئیلام،٢ کەس لە پارێزگای خوراسان ، ٢ کەس لە پارێزگای سنە، یەک کەس لە پارێزگای لۆڕستان، ٨ کەسیش لە هاووڵاتیانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ٤ کەسیش لە هاووڵاتیانی باکووری کوردستان بوون کە لەم ماوەدا بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.