لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 20ی پوشپەڕ، بەهۆی بەركەوتنی تانكرێكی بارهەڵگری نەوت لەگەڵ ئۆتۆبوسێكی نەفەرهەڵگرت لەترمیناڵی شاری سنە، زیاتر لە لە 27 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.
پاش ڕووداوەكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەجێگەی یارمەتی گەیاندن بە قوربانیان، دەستیان سەركوتی خەڵكی ناڕازی كرد كە دژی نائەمن بوونی رێگاوبانەكانو هاتوچۆی تانكەرەكانی هەڵگری نەوت هاتبوونە سەرشەقامو بەرامبەر بە خەڵك توندوتیژییان نیشان دا.
یەكەم جار نیە كە رووداوی لەوچەشنە بەهۆی تانكەرەكانی نەوت لە چەندین ناوچەی كوردستان روونەداتو هەرجارە ژمارەیەك خەڵكی بێتاوان بوونەتە قوربانیو لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی رژیمی ئیسلامی نەك هەر قەرەبووی زیانبەركەوتوانیان نەكردوەتەوە، بەڵكو هەوڵیان بۆ بێدەنگ كردنی ناڕەزایی خەڵك داوە.
ئێمە سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمیی قوڵی خۆمان لەئاست رووداوە دڵتەزێنەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆی شاری سنە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەینو هیوا زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
كۆمەڵە داوا دەكات: داواكارین خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە نائەمن بوونی رێگاكانی كوردستان بەهۆی تەراتێنی تانكەرەكانی نەوت بێدەنگ نەبنو داوا لە كۆماری ئیسلامی بكەن سەرەڕای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوان، چیتر كارەساتی لەوشێوە بەهۆی قازانجو بەرژەوەندیی خۆیان دووپات نەبێتەوە.ڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسەر رووداوەكەی سەرلەبەیانی ئەمرۆی شاری سنە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 20ی پوشپەڕ، بەهۆی بەركەوتنی تانكرێكی بارهەڵگری نەوت لەگەڵ ئۆتۆبوسێكی نەفەرهەڵگرت لەترمیناڵی شاری سنە، زیاتر لە لە 27 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكیش برینداربوون.
پاش رووداوەكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەجێگەی یارمەتی گەیاندن بە قوربانیان، دەستیان سەركوتی خەڵكی ناڕازی كرد كە دژی نائەمن بوونی رێگاوبانەكانو هاتوچۆی تانكەرەكانی هەڵگری نەوت هاتبوونە سەرشەقامو بەرامبەر بە خەڵك توندوتیژییان نیشان دا.
یەكەم جار نیە كە رووداوی لەوچەشنە بەهۆی تانكەرەكانی نەوت لە چەندین ناوچەی كوردستان روونەداتو هەرجارە ژمارەیەك خەڵكی بێتاوان بوونەتە قوربانیو لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی رژیمی ئیسلامی نەك هەر قەرەبووی زیانبەركەوتوانیان نەكردوەتەوە، بەڵكو هەوڵیان بۆ بێدەنگ كردنی ناڕەزایی خەڵك داوە.
ئێمە سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمیی قوڵی خۆمان لەئاست رووداوە دڵتەزێنەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆی شاری سنە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەكان دەكەینو هیوا زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
كۆمەڵە داوا دەكات: داواكارین خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە نائەمن بوونی رێگاكانی كوردستان بەهۆی تەراتێنی تانكەرەكانی نەوت بێدەنگ نەبنو داوا لە كۆماری ئیسلامی بكەن سەرەڕای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوان، چیتر كارەساتی لەوشێوە بەهۆی قازانجو بەرژەوەندیی خۆیان دووپات نەبێتەوە.