سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ” عێرفان ڕەشیدی”، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان،چارە نووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، بە دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ” عێرفان ڕەشیدی” لە چالاکانی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پاوە، هیچ هەواڵ و زانیاریەک لە ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
” عێرفان ڕەشیدی” یەکێک لە ئەندامانی ” ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان ” و ” ژیواری پاوە” یە کە لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ، لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
تاکوو ئێستا بە دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەر بوونی ئەم چالاکە هیچ زانیارییەک سەبارەت بەم چالاکە لەبەر دەستدا نییە و هەر ئەوەش نیگەرانی بنەماڵەی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.