“برایان هۆک”، یەکێک لە ڕاوێژکارانی پلە بەررزی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕایگەیاندووە کە؛ ” ٥٠ شیرکەت بۆ دابڕینی تیجاریان لەگەڵ ڕژیمی ئێران هاوکاری خۆیان ڕاگەیاندووە”.
ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووەکە؛ ” ئامانجی سەرەکی ئامریکا، پاڵپشتی زیاتری وڵاتانە لە دەوڵەتی ئامریکا لەهەمبەر تەحریمگەلێک کە لە بواری هەنادرە نەکردنی بەرهەمی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانیدا لە ئارادایە ، تا ئاستی ئەو هەناردەنەکردنەی نەوتی ڕژیمی ئێران بە ئاستی سفر بگات”.
“هۆک” هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ناوی ئەو ٥٠ شیرکەتە نەکرد ، بەڵام ڕایگەیاندووە کە مەبەستی سەرەکی ئەم گوشارانە، کە بەسەر ڕژیمی ئێراندا دەسەپێت بۆ ئاڵوگۆڕ هێنان بە کردەوەی سەرکردەکانی ڕژیمی ئێرانە.
ڕاوێژکاری پلە بەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەروەها ڕایگەیاند کە؛ ” واشینگتۆن لە هەوڵدایە بە هەموو توانی، قەرەبووی نەبوونی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانی نەوتدا بکاتەوە”.
شایانی باسە کە ؛ “چین”، “هێند”، ” یەکێتی ئورووپا”، “ژاپۆن”، “کۆرەی باشوور”، کریارانی سەرەکی نەوتی ئێرانن و هاوکاری ئەم وڵاتانە لەگەڵ دەوڵەتی ئامریکا ،بۆ بردنە پێشی بڕیاری تەحریمەکانی ئامریکا لە سەر ڕژیمی ئێران و پەراوێزخستنی نەوتی ئێران لە بازاری جیهانیدا، کاریگەری زۆری هەیە.