ڕژیمی ئێران کە بە هیچ تاکێکی، ئیزنی پاسپۆرتی دووهەم نادات،بۆ هەندێک لە بەرپرسانیی، پاسپۆرتی یەکێک لە وڵاتانی ئافریقایی جێبەجێ کردووە.
هەواڵدەری “ڕۆیترز” بڵاویکردووەتەوە کە؛ هەندێک لە بەرپرسانی شرکەتەکان و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران،پاسپۆرتیان لە یەکێک لە ولاتە کانی ڕۆژئاوای ئافریقا بە ناوی “کومور”، جیبەجێکراوە.
سەبارەت بەم بابەتە ، لە مانگیژانویەی ئەمساڵدا ،دەوڵەتی کومور بڵاویکردووەتەوە کە هەندێک لە ئەو پاسپۆڕتانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەناوی پاسپۆڕتی ئەم ولاتە جیبەجێکراوە بە شیوەی نایاسایی بووە و بەهیچ شێوەیەک باری یاسایی نەبووە و لە لایەن دەوڵەتی کومورەوە باتڵ کراوەیتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیترز، لە کۆی ١٥٥ پاسپۆرتێک کە بە ناوی ئەم وڵاتە دەرچووە و لە لایەن دەوڵەتی کومورەوە باتڵ کراوەتەوە، زیاتر لە سەد پاسپۆرت، بۆ بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران جێبەجێکراوە.
“مۆجتەبا عەرەب مۆحێقی”، بەرپرسی بازرگانی شرکەتی ملی بەرهەمە نەوتییەکان لە ساڵی ٨٨، “محەمەد سادیق کاوە” بەرپرسی شرکەتی خزمەتگوزاریەکانی دەریایی، ” حسین مۆختاری زەنجانی” پارێزەر و یەکێک کەسایەتیە دەستڕۆیشتووەکانی حەوزەی ناوکی ڕژیم، لەو کەسایەتیانەن کە پاسپۆڕتی ئەم وڵاتەیان بە نایاسایی لە لایەن ڕژیمەوە بۆیان جێبەجێکراوە و تەنانەت هەندێکیان زیاتر لە یەک پاسپۆرتیشیان هەبووە.
باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران بە هەواڵدەری ڕۆیترز سەبارەت بەم بابەتە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە و لە چۆنییەتی ئەم بابەتە و هەر چەشنە ڕوونکردنەوەیەک خۆی بواردووە.