کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردن لە بەنداوی “کانی سێوی” شاری پیرانشار گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی هەینی ١ی پوشپەڕ یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی شاری پیرانشار بە ناوی شێرکۆ یووسفی لە کاتی کردنەوەی یەکێک لە درگاکانی ئەو بەنداوە بە هۆی فشاری زۆری ئاوەکە، ئاو لەگەڵ خۆی بردوویە و خنکاوە.