ڕۆژی دوو شەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی مانگرتنی گشتی و بەربڵاوی خاوەن ماشینە بارهەڵگرەکان لە هەمو پارێزگاکانی ئێران بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوتەمین رۆژی خۆی تێپەڕ کرد.
مانگرتنی گشتی خاوەن ماشینە بارهەڵگرەکان لە ناڕەزایەتی دژ بە لەسەرەوە بونی حەقدەستی کۆمیسیۆنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی بار لەسەرەوە بونی بەهای پێداویستیەکانی بارهەڵگرەکان و خەراجی رێگاوبان، نەبونی سالۆنی ڕاگەیاندنی بار و سیستەمی سەرەگرتنی و بڕینی کەرتی حەقی زەمانی لیخوڕان، لە رۆژی یەکی جۆزەردانەوە مانگرتن و ناڕەزایەتی لە سەر داواکاریەکی گشتیدا لەلایەن شۆفێرانی ماشینی بارهەڵگر دەستی پێ کرد هەروەها لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم رۆژەکانی دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکان پەیوەست بوون بە مانگرتنەکەوە.
هەروەها ناڕەزایەتی بەربڵاو لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە سنوردار کردنی هاوردەکردنی شتومەک بۆ بازاڕچە سنوریەکان و داخستنی رێڕەوە سنوریەکان دەستیان داوەتە مانگرتن و بە داخستنی سفرەی بەتاڵ کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێ خستووە.
بەرین بونەوەی ناڕەزایەتیە گشتیەکان لە دژی نابەرپرسیاریەتی و گەندەڵی بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی و حکومەت لە زۆرینەی کاتدا لەگەڵ ناڕەزایەتی هێمنانەی کۆمەڵگا، کە لە فەقیری و هەژاری دەناڵێنن هەڵوێستی توند وتیژی هەیە و بە سەپاندنی زۆر و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتیەکان و قۆلبەست کردنی ناڕازیان و هەلومەرجی تۆقێنەر و ترسناک، هەوڵی شکست هێنان بە ناڕەزایەتیەکانی داوە و کە لە زۆربەی کاتدا بەرەوڕوی خۆڕاگری و یەکڕێزی ناڕازیان بونەتەوە، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبونی ۷ رۆژ لە ناڕەزایەتیەکان و دروست بونی گرفتگەلی ئابوری و رۆژانە بۆ خەڵک وکۆمەڵگا، حکومەتی ئێران لە بەرامبەر چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان تەنها رێگایەک کە گرتویانەتە بەر، هەڕەشە و سەپاندنی زۆر بووە.