شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

بەندكراوێكی دیكە لەزیندانی شاری سنە كوژرا

رۆژی سێشەممە 24ی رێبەندان، تەرمی “حسەین قولی زادە” خەڵكی شاری سنە لە ئاودەستی زیندانی ناوەندیی سنە دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو رایگەیاند ئەم زیندانییە ماوەیەك لەوەپێش لەگەڵ بەرپرسانی زیندان توشی تێكهەڵچوون بوو، ئەوانیش لە رێگەی چەند كەسێك فرۆشیاری مادە هۆشبەرەكانی ناو زیندان، بە شێوەیەكی دڵتەزین كوشتویانە‌و تەرمەكەیان لە ئاودەستی زیندان خستووە.

بەرپرسانی زیندان رایانگەیاندوە كە حسەین خۆی كوشتوە، بەڵام هاوبەندییەكانی ناوبراو ئەمە رەتدەكەنەوە.
لەیەك مانگی رابردوودا 4 زیندانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە بەشێوەی گوماناوی كوژراون.

پێشتریش سێ بەندكراوی دیكە بەناوەكانی سارۆ قارەمانی، كیانوش زەندی‌و حسەینن قادری لەزیندانی شاری سنە بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستدابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …