شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

سوهراب بەهرامی بە لێدان بێ حورمەتی رەوانەی زیندان كرا

هەڵسوڕاوی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، سوهراب بەهرامی كە بەچوار ساڵ زیندان مەحكوم كراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژیم راپێچی زیندان كرا.

سوهراب بەهرامی سەرەتای رێبەندانی ساڵی 1393 لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركرا‌و پاش ماوەیەك بە كەفالەتی 150 هەزار تمەن ئازاد كرابوو، لەلایەن دادگای شاری سنە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.

ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەش جارێكی دیكە پشتڕاستكرایەوە‌و ئەمرۆ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات بە لێدان‌و سوكایەتی پێكردن، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …