ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی بەردەروێ ـی سەر بە سەردەشت کاروانی کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ که لەئەنجامدا كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداو چواری دیكەش برینداربوون.
کۆڵبەری گیان بەختکردوو به ناوی سولیمان عەباسی خەڵکی شاری پیرانشارە و به تەقەی راستەوخۆ و له پشتەوە پێکراوە و سێ گولەی بەر کەوتوە. ناوبراو خاوەنی سێ منداڵه.