بەپێی بڕیاری دەزگای قەزایی رژیمی ئێران لەشاری ورمێ هاوڵاتییەكی خەڵكی شاری شنۆ سزای سێدارەو شەش كەسی دیكەش زیندانی درێژماوەیان بۆ بڕایەوە.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ دادگای شاری ورمێ بەتۆمەتی هاوكاریكردنی یەكێك لەحیزبە كوردییەكانی نەیاری رژیم، سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوڵاتییەكی شاری شنۆ بەناوی “هیدایەت عەبدوڵاپور” دەركردو شەش كەسی دیكەش كە خەڵكی ئاوایی قەرەسەقەل سەر بەشاری شنۆن سەرجەم بە 100 ساڵ زیندان مەحكوم كران كە ناوەكانیان بەم جۆرەیە: حاسڵ عەزیزی (25ساڵ زیندان)، محەمەد زاهیر فەرامەرزی (20 ساڵ زیندان)، ئەعقوب بائیكرام (15 ساڵ زیندان)، جەلال مەسروری (11 ساڵ زیندان)و سدیق بائیكرام (10 ساڵ زیندان).