كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 17ی رێبەندان هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیی لە شاری تەورێز پارێزەرێكیان بە ناوی غوڵامڕەزا خەلیلی دەسبەسەركرد.
ئەم پارێزەرەی دادگا پاش دەسبەسەركردن لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیارو تا ئێستا هیچ زانیاریەك لە شوێنو چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەم پارێزەرە بە كەمپێنی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیو مەدەنی راگەیاند، تا ئێستاو پاش دەسبەسەركردنی غوڵامڕەزا خەلیلی هیچ زانیاریەكیان لەو بارەوە نیەو بەرپرسانی پێوەندیداریش تا ئێستا روونكردنەوەیەكیان لەوبارەوە نەداوە.
دەوترێت دەسبەسەركردنی ئەم پارێزەرە بە هۆی ئەوەیە كە برایەكی ناوبراو بە ناوی محەمەد عەلی خەلیلی لە دەرەوەی ئێرانەو پێدەچێت چالاكێكی سیاسی بێت.